مهودا میدیا-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئهمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، هێزەکانیان بەردەوامن لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی دژی ئێران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا 6ی ئەیلول هێزەکانی ئەمهریکا رێگریی له 92 کەشتیی بازرگانییان كردوه و سێ کەشتییان لەکار خستووە و دوو کەشتییان پشکنیوە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە تەواوی بە گەمارۆکانەوە.
پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشکرای کردبوو، دوای ئەوەی ئێران دوو کەشتیی جەنگی هێزی دەریایی ئەمهریکای کردە ئامانج، سێ کەشتیی نەوت هەڵگری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان لەناوبرد.
سێنتکۆم زیادی کرد “کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمهریکی و تێکدەرێکی مووشەکی رێنماییکراو بە سەرکەوتوویی چەندین هێرشی بێ ئیستفزازی ئێرانیان پووچەڵکردەوە، هیچ کارمەندێکی ئەمهریکی بریندار نەبووە”.
ع