عیراق هەوڵ دەدات رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر بكات

مەودا میدیا-
باسم محەممەد، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند “هەوڵی چڕ دەدەن بۆ زیادكردنی رێژەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی ئابووریی نیشتمانی”.

وەزیری نەوتی عیراق وتی “زیادكردنی رێژەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن بەشێكە لە پلانەكانی وەزارەت و حكومەت بۆ بەرزكردنەوەی داهاتی دارایی، كە لە بەرامبەردا حكومەت دەتوانێت خزمەتگوزاری پێشكەش بكات لە سەرانسەری كەرتە جیاوازەكاندا”.

جەختی لەوەش كردەوە “بەرپرسانی ناو دامەزراوە نەوتییەكان دەبێت رۆڵی سەركردایەتی خۆیان بەجێبهێنن و بڕیار بدەن كە بەشداربن لە پەرەپێدانی كارەكان لە سەرانسەری چوار كەرتەكەی وەزارەتەكەدا.”

هەروەها جەختی كردەوە لەسەر “گرنگی دوو هێندەكردنی هەوڵەكان و گرتنەبەری رێوشوێن و بڕیارێك كە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبكاتەوە و رێژەی هەناردەكردن زیاد بكات بۆ پاڵپشتی ئابووریی نیشتمانی”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان