مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی ئاشکرایکرد رێککەوتنی نێوان بەیروت و تەلئەبیب جگە لە شکست و خۆبەدەستەوەدان هیچی تر نییە و هێزەکانیان لە باشووری لوبنان ناکشێنەوە.
شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاند “پێویستە دەسەڵاتدارانی لوبنان کۆتایی بەو سووکایەتییە بهێنن کە پێی دەڵێن دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانیان لە باشووری لوبنان ناکشێنەوە تاوەکو ئەو کاتەی گوندەکان لەژێرداگیرکاریی بۆردومانەکانی ئیسائیلدا بن، پێویستە رێککەوتنی ئاگربەست تەواوی لوبنان بگرێتەوە، نەک تەنها باشووری وڵاتەکەیان”.
ئەوەشی خستەڕوو “”باکووری ئیسرائیل ئارامی بە خۆیەوە نابینێت تاوەکو ئەو کاتەی گوندەکانی لوبنان بۆردومان بکرێن و دانیشتووانەکەی بکوژرێن، “هەر مەرجێک بۆ بەستنەوەی حزبوڵڵا بە ئاگربەست رەتدەکەنەوە”.
ب ح