ناتانیاهۆ وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد مەرجی سەرەکی تەلئەبیب بۆ دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوەی غەززە پەیوەستە بە چەکدانانی تەواوەتی حەماس.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتی هاوپەیمانمان رێککەوتوون کە هیچ ئاوەدانکردنەوەیەک لە غەززە ئەنجام نادرێت تاوەکو حەماس تەواوی چەکەکانی رادەست نەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر رژێمی ئێران هەڵەیەک بکات و هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیان، بەشێوەیەک وەڵامی دەدەنەوە هەرگیز پێشبینی نەکات”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاشتی بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ لە واشنتۆن بەڕێوەچوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە و رەوانەکردنی هێزی ئاشتی پارێزی چەند دەوڵەتێک بۆ کەرتەکە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان