مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد سەبارەت بە چۆنییەتی بەشداریکردن لە حکومەت رێککەوتنێکیان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆ کردووە.
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند ” گەڕانەوەی وەزیر و پەرلەمانتارەکانیان بۆ بەغدا دوای لێکتێگەیشتن و رێککەوتن بووە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر بنەمای دەستوور عیراق”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حزبەکەیان بەغدای بەجێنەهێشتووە تاوەکو بگەڕێتەوە بەڵکو هەڤاڵانیان لە فراکسیۆنی پەرلەمانی و تیمەکەیان لە حکومەتی عیراق بۆ راوێژکردن بانگهێشتی بۆ هەرێمی کوردستان کردووەتەوە”.
ب ح