مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان كارەبای چەند گەڕەكێكی كەلار لە بەیانییەوە تا ئێوارە نابێت و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكەش دەڵێت”ئامادەكاری بۆ كارەبای 24 كاتژمێری دەكرێت”.
ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشكردنی كارەبای گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند” چەند گەڕەكێكی قەزای كەلاریان ئاگاداركردووەتەوە لەوەی كە ئەمڕۆ لە كاتژمێر 08:30ی بەیانییەوە تا 05:00 كارەبای نیشتمانییان نابێت بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پڕۆژەی رووناكی لە نۆژەنكردنەوە و رێكخستنی تۆڕەكانی كارەبا”.
وتیشی”تیمەكانی پرۆژەی رووناكی هاتوونەتە سنورەكە و تێستی بەشێك لە محەویلە و وێستگەكان دەكەن بۆئەوەی پێش دەستپێكردنی كارەكانی پرۆژەی رووناكی بەرچاوڕوونییان هەبێت لەسەر كارەبای سنورەكە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”هێشتا روون نییە كە چ رۆژێك بە تەواوی كارەكانی پرۆژەی رووناكی لە گەرمیان دەستپێدەكات، بەڵام دەستكراوە بە ئامادەكاری و هەركات تەواوبوون ئەوا دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكرێت”.
ئ پ