ئێران دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ده‌پارێزێت

مه‌ودا میدیا-

باڵیۆزی پێشووی ئێران لە ئازەربایجان رایگه‌یاند، ئێران دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی دەپارێزێت و هێرشکردنە سەر ناوچەیەک یان دامەزراوەیەک نابێتە هۆی ئەوەی ئێران توانای ئەتۆمی لەدەست بدات.

موحسێن پاک ئایین، باڵیۆزى پێشووى ئێران له‌ ئازه‌ربایجان وتى “هەڕەشەکانی ئەمه‌ریکا لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، وەک ئەندامی پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT)، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و لەگەڵ هیچ پێوەرێکی نێودەوڵەتیدا ناگونجێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئەم هەڕەشانە بەردەوامن بەهۆی بێدەنگی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بەرانبەر فشارەکانی ئەمه‌ریکا و بێتوانایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەم وڵاتە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێمە چەندین جار رامانگەیاندووە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشتیانەیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدوای دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیەوە نییە، بابەتێک کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش پشتڕاستی کردووەتەوە”.

وتیشى “هێرشکردنە سەر ناوچەیەک یان دامەزراوەیەک نابێتە هۆی ئەوەی ئێران توانای سوود وەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەدەست بدات”.

باسى له‌وه‌شكرد “له‌ چیای قوڵەنگدا هیچ دامەزراوەیەکی ئەتۆمی یان بەرنامەیەکی ئەتۆمی نییە و خستنەڕووی ئەو جۆرە بانگەشەیە لەسەر بنەمای زانیاریی ناڕاستە کە لەلایەن ئەمه‌ریکییەکانەوە پێشکەش کراوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان