مه‌ودا میدیا-
نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاشكرایده‌كات، ئێران شانازیی به پیتاندنى سه‌دا 60ى یۆرانیۆم ده‌كرد و زۆرى نه‌مابوو بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى به‌رهه‌مبهێنێت.
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمه‌ریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به فۆكس نیوزى راگەیاند “لایەنی ئێرانی شانازی بە هەڵگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو تا 60% دەکات”.
وتیشى “بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندن بۆ 90% بەسە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی”.
هۆكارى هێرشى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، بۆ پیتاندنى به‌رزى ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه به رێژه‌ى سه‌دا 60 و ئه‌مه‌ریكا داوایكردبوو پیتاندنى بۆ سفر كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێران ئاماده نه‌بوو ئه‌و كاره بكات.
ع