مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:18 خولەک بەکاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک سنووری پارێزگای کەرکوکی هەژاند و لەلایەن زۆربەی هاوڵاتییانەوە هەستیپێکرا.
پشتیوان ابراهیم، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “بوومەلەرزەکە بە پلەی 3.9 رێختەر بە قوڵایی هەشت کیلۆمەتری ژێر زەوی لەنێوان تەکیەی جەباری و قادرکەرەمدا بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی ئەو بومەلەرزانەی ماوەی چەند رۆژێکە لە ناوچە سنوورەکانی نێوان ئیران و عیراق و هەرێمی کوردستان روویانداوە و بووەتەهۆی ئەوەی پەستان لە ناوچەکە دروست ببێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێش چەند رۆژێک هۆشدارییانداوە لە ئەگەری روودانی چەند بوومەلەرزەیەک بە گوڕەکانی ( 3 بۆ 5) لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە”.
ب ح