مونا قەهوەچی: پێشمەرگە، هێزی پاراستنی خاک و نیشتیمانە

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و مەترسییە ئەمنییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد هێزی پێشمەرگە، هێزی نیشتیمانە و هێمای بوێری، فیداکاریی و پاراستنی خاکە.

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان رایگەیاند “پێشمەرگە هەمیشە ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو مەترسی و هەڕەشەکان، بە بوێری و فیداکارییەکانی خۆی پارێزگاری لە خاک، نیشتیمان و سەلامەتی هاوڵاتییان دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزی پێشمەرگە تەنها هێزێکی سەربازی نییە، بەڵکوو یەکێکە لە بنەماکانی پاراستنی سەروەیری، ئاسایش و داهاتووی نیشتیمان، پاراستنی پێشمەرگە و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی، پاراستنی خاک و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان