مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەنزیک بازگەی کەڵەوانان لە ناحیەی پیرەمەگروون گڕیگرت و لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس بوونەقوربانی.
بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون بە مەودا میدیای راگەیاند “ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لاندکرۆزەر وەرگەڕاوەو گڕیگرتووە و بەهۆی بوونی تەقەمەنی تێیدا دەنگی تەقینەوە بیستراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی تر برینداربووە و دواتر لە نەخۆشخانە ئەویش گیانی لەدەستداوە و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن تاوەکو بزانن ئۆتۆمبێلکە بۆردومانکراوە یان بەهۆی بوونی تەقەمەنی تێیدا تەقیوەتەوە”.
ب ح