مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى نزیكه‌ى 20 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه حكومه‌تى نوێ پێكبهێنرێت، هۆكاره‌كه‌شى بڕیارى تاك لایه‌نه‌ى حزبێكى دیاریكراوه.
مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردووتر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم پێكنه‌هێنراوه و په‌رله‌مانى كوردستانیش كۆنه‌بووه‌ته‌وه و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش دیارینه‌كراوه.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندان كۆبوونه‌وه له نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌نجامدراون، به‌ڵام تا ئێستا بڕیار له باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت نه‌دراوه.
هه‌رچى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، داواى پێكهێنانى حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزار، هه‌روه‌ها كابینه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شیی بێت نه‌ك به‌شداریكردن، هاوكات داواى سه‌نگ و قورسایی خۆى ده‌كات له‌و كابینه‌یه.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ده‌یه‌وێت ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستى خۆیدا بێت و ئاماده نییه به‌پێى هه‌ڵبژاردن و به‌ركه‌وتى كورسیی كابینه‌ى نوێ پێكبهێنرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه به مه‌ودا میدیا دراون “بڕیاره له رۆژانى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌نجامبدرێت و هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه كۆبوونه‌وه بكرێت و حكومه‌ت پێكبهێنرێت”.
ع