مه‌ودا میدیا-
ئێران رایگەیاند کە کارنامەی دانوستانەکانی رۆژی یەکشەممەی سویسرا بریتی بووە لە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ شاندی قەتەر و پاکستان کە وەک نێوەندگیریی کار دەکەن و دواتر دیدارێکی چوارلایەنە لەگەڵ شاندی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
، ئیسماعیل بهفایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و وتەبێژی وەفدی ئێران رایگەیاند “تاران چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لە پێشینەی کارەکانیدایە و جەختی لەوە کردەوە کە کلیلەکە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردندایە نەک تەنها واژۆکردن”.
وتیشى “ئەم کۆبوونەوەیە گوزارشت لە جددی ئێران دەکات لە داواکردنی بەڵێنەکانی لایەنی بەرانبەر، ئێمەش بەنیازین بەڵگەنامەیەک واژۆ بکەین و چاوەڕێی ئەوەمان نییە کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی جێبەجێ بکرێت”.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ده‌ڵێت “ئێران جه‌خت له جێبه‌جێكردنى بڕگه‌ى یه‌كه‌مى رێككه‌وتنه‌كه ده‌كاته‌وه، كه باس له راگرتنى شه‌ڕ له هه‌موو به‌ره‌كانى شه‌ڕ ده‌كاته‌وه”.
ڕۆژی یەکشەممە، شاندەکانی بەشدار لە دانوستانەکانی ئەمه‌ریکا و ئێران گەیشتن بە شوێنی دانوستان لە هاوینەهەواری بورگنستۆک لە سویسرا.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی دانوستانکاری ئێران، بە پشتبەستن بە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن کە هەردوولا واژۆیان کردووە، بەشداریی دانوستانەکان دەکەن کە ئامانج لێی کۆتایی هێنان بە شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بۆ هەمیشەیی.
ع