زێڕ ریتێستی بەرزبوونەوەی دەستپێكردووە

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند”نرخی زێڕ ئێستا بە گشتی لە دەوری چوار دۆلار دەسوڕێتەوە و لەو ئاستەدا بەرزونزم دەكات، بەڵام بەرزبوونەوەی یان دارەزینی زۆر و لەناكا پەیوەستە بە دۆخی بازاڕەوە”.

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە كاتی داخستنی بازاڕە داراییەكان، دوای دابەزینێكی بەرچاو لە نرخی زێڕ، جارێكی تر ئەو كانزایە ریتێستێكی بەرزبوونەوەی دەستپێكرد.

وتیشی” هۆكاری سەرەكی بۆ دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئاستی چوار هەزار دۆلار، بە پلەی یەكەم بۆ كۆبوونەوەكەی هەفتەی داهاتووی بانكی ناوەندیی ئەمەریكا دەگەڕێتەوە كە چاوەڕێ‌ دەكرێت سوودی بانكی یان وەك خۆی بمێنێتەوە یان زیاد بكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نرخی زێڕ ناتوانێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی سوودی بانكی و نرخی نەوت بەرزببێتەوە، بۆیە هەركات ئەو دوانە بەرزبوونەوەیان تۆمار ئەوا نرخی زێڕ دادەبەزێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان