مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د: ئه‌و پارانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت مووچه‌یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى پێده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى پێشووى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بۆ كاروبارى ئابوورى رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌وڵه‌ى حكومه‌تى عیراق بۆ گرتنى گه‌نده‌ڵكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ى دزراو كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتى وڵات و دابینكردنى مووچه‌.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى پێشووى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌وڵێكى زۆر باش ده‌ستیپێكردووه‌ بۆ گرتنى گه‌نده‌ڵكاران و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانه‌ دزراوه‌كانى وڵات”.

وتیشى “ئه‌و هه‌وڵه‌ ده‌توانێت عیراق له‌ ته‌نگه‌ژه‌ى ئابوورى و قه‌یران رزگار بكات و ئه‌و پارانه‌شى كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌ زۆر باش كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتى وڵات”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “قۆناغ به‌ قۆناغ ئه‌و هه‌وڵه‌ و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانى دزراوى وڵات، وا ده‌كات مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران مسه‌وگه‌ر بێت و ره‌نگه‌ هه‌ر به‌و پارانه‌ش بتوانرێت مووچه‌یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى عیراق دابینبكرێت”.

شایه‌نى باسه‌، له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستگیركردنى گه‌نده‌ڵكاران و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سامانه‌كانیان، تا ئێستا به‌ سه‌دان ملیار دینار ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان