مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، له نوێترین په‌یامیكدا گاڵته به ئێرانییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، داواى تۆزى دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه بۆردوومانكراوه‌كانى ده‌كاته‌وه.
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “ئێرانییەکان داوایان لێ کردووین تۆزی ئەتۆمیی دامەزراوە وێرانبووەکانیان بۆ بگێڕینەوە”.
وتیشى “ئێران تەکنەلۆژیای پێویستی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پاشماوە ئەتۆمییەکان نییە،داواکارییەکەی ئێران بەهۆی نەبوونی توانای هونەرییەوەیە لە دامەزراوە خاپوورکراوەکاندا”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا، رۆژى رابردوو ئێران وه‌ڵامى داواكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى گه‌یانده وڵاتى پاكستان و دواتریش ئه‌مه‌ریكاى بێ ئومێدكرد له باره‌ى رێككه‌وتن و دانوستان.
ع