هێرشی درۆنی فراوان کرایە سەر ئیسرائیل

مه‌ودا میدیا-

به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ لوبنانه‌وه‌ هێرشى درۆنى فراوان كراوه‌ته‌ سه‌ر ئیسرائیل و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند سه‌ربازێكى ئه‌و وڵاته‌ برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووه‌ “به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، حزبوڵڵای لوبنان بەرفراوانترین و بەهێزترین هێرشی درۆنی بۆ سەر باکووری ئیسرائیل ئەنجامداوە”.

به‌پێى میدیا ئیسرائیلییه‌كان، بەهۆیەوە دوو سەرباز برینداربوون و ئاگر لە چەند پێگەیەک کەوتووەتەوە و زیانێكى زۆر ماددی هه‌بووه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، دوابه‌دواى هێرشه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان، سوپای ئیسرائیل هۆشداریی چۆڵکردن دەوەتە دانیشتووانی چەند شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان و رایگه‌یاندووه‌، به‌مزووانه‌ هێرشێكى چڕ ده‌كرێته‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ و پێویسته‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى چۆڵى بكات.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان