مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان کۆدەبێتەوە.
ئاژانسی شەفەق نیوز بڵاویكردەوە “ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومی و بودجەی ساڵی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دۆسییەی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو تاوتوێ دەكەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “لە کۆبوونەوەکەدا میوانداریی فالح ساری، وەزیری دارایی دەکرێت بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 و ئەو دۆسییە دارایی و ئابورییانەی رەهەندی سیاسییان هەیە”.
ب ح