مەودا میدیا-
توێژەران هۆشدارییان داوە كە دانیشتنی درێژخایەن رەنگە پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجەوە هەبێت كە دیارترینیان شێرپەنجەی مەمكە، ئەویش بەهۆی كاریگەرییە ئەگەرییەكانی ناچالاكی جەستەیی لەسەر هەوكردنی درێژخایەن، ئاستی ئیسترۆجین و بەرگری ئەنسۆلین.
توێژینەوەكان دەریانخستووە “ئەو ژنانەی كە رۆژانە شەش كاتژمێر یان زیاتر دادەنیشن، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە بە بەراورد بەوانەی كە بۆ ماوەیەكی كورتتر دادەنیشن، بەڵام بەڵگەكانی ئێستا هێشتا پەیوەندییەكی راستەوخۆیان لەو بارەیەوە پشتڕاست نەكردووەتەوە”.
شارەزایان ئامۆژگاری كەمكردنەوەی ماوەی درێژ و بەردەوامی دانیشتن دەكەن بە هەستانەوە و جووڵەكردن بە نزیكەیی هەر 30 خولەك جارێك، جگە لە بەشداریكردن لە چالاكیی جەستەیی بەردەوام.
كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكی پێشنیاری ئەوە دەكات، كە هەفتانە 150 بۆ 300 خولەك چالاكیی چڕی مامناوەند، یان 75 بۆ 150 خولەك چالاكیی بەهێز بە چڕی ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە.
ئ پ