سالار مەحمود: بۆنی دوو ئیدارەیی ناکەین

مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بیرۆکەیەکی زانستی سیاسی نییە، دەبێت رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان راستبکرێتەوە.

سالار مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند “دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان لە بەرژەوەندیی خەڵک نەبووە و یەکێتیش لەگەڵ دواکەوتنی نەبووە و بۆنی دوو ئیدارەیی ناکەن و بە دروستیشی نازانن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت کێشەی مووچە و بودجە لە بەغداوە چارەسەر بکرێت و لەناو بودجەی عیراقدا استحقاقاتی هەرێم بچەسپێنرێت، پێویستە هەرێم حکومەتێکی یەکگرتووی هەبێت و رێڕەوی حکومڕانی راستبکرێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە بەپێی کورسیەکانی پەرلەمانی مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی سیاسیی بکرێت و بیر لە یەکگرتوویی و تەبایی بکرێتەوە و هەر لایەنێک سەنگی یەکتر بخوێنێتەوە، هیواخوزن هیچ هەنگاوێک لەسەر کاردانەوەی ناتەندروست رەتفعل بیرکردنەوەی بۆ نەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان