هاتوچۆ لە باشماخ ئاسایی بووەوە

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە دیوی ئێران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هاتوچۆی گەشتیاریی و بازرگانیی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ راگیرا.

سەرچاوەیەک لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند “هاتوچۆ لە دەروازەکە بەبێ هیچ ئاستەنگ و گرفتێک ئاسایی بووتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستادا دەروازەکە لە هەردوو دیوی ئێران و هەرێمی کوردستان بەڕووی هاتوچۆی گەشتیاریی و بازرگانیدا کراوەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەمڕۆ بۆ ماوەی (دوو) کاتژمێر بەهۆی پچڕانی سیستمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێران راگیرابوو لەئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوەو هاتوچۆ ئاساییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان