مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد ئەو رووداوەی کرایە پاساوی خۆپیشاندانەکە، پەیوەندی بە خوێندنەوەی هۆنراوەیەکەوە هەبوو لەلایەن مێرمنداڵێکەوە لەکاتی گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان، هۆنراوەکە هی مێرمنداڵەکە نەبووە و خۆی و خانەوادەکەشی موسڵمانن، چەندین جار داوای لێبووردنیان کردووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند “هۆشداری دەدەنە ئەو کەس و لایەنانەی بانگەشەی خۆپیشاندانی نوێ دەکەن و هیچ پاساوێک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان نەماوە و هێزە ئەمنییەکانیش دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە رێکاری یاسایی تووند بەرانبەر سەرپێچیکاران بگرنەبەر”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” سەرەڕای داوای لێبووردنەکە، کەسانێک دۆخەکەیان قۆستەوە و بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە سەنتەری شار خۆپیشاندانیان کرد، کە بەپێی یاسا، هەر گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک بەبێ مۆڵەتی فەرمی قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە”.
ب ح