تره‌مپ: رۆژانى داهاتوو بۆ ئێران قورس ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە ئیسرائیل بەشداریی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە چەند کاتژمێرەکانی ڕابردوودا نەکردووە و ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە تێوەگلانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز، دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند “لە ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان سەرپەرشتیی هێرشه‌كانى کردووە و جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل دەستی لەم خولە هێرشانەدا نەبووە”.

قسەکانی تره‌مپ هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانی نوێی سوپای ئەمه‌ریکا بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان بۆ دووەم شەوی لەسەریەک، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمه‌ریکا هۆشداریی دەدات لەوەی کە ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ تاران ئەنجام نەدرێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەتوانن پەرە بسێنن.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکاندا بەدی نەهێنرێت، دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا لێدانه‌كه‌ بەردەوام بێت.

تره‌مپ سەرکردایەتیی ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەی کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا راگەیەندرابوو و بە پێشێلترین رێکەوتنی ئاگربەست لە مێژووی جیهاندا وەسفی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ترەمپ رایگەیاندووە، سوپای ئەمه‌ریکا 49 مووشەکی تۆماهۆکیان هەڵداوە و هەروەها فڕۆکەی جەنگیشیان بەکارهێناوە، نزیکترین ئامانج لە تاران نزیکەی 65 کیلۆمەتر لە پایتەختەوە دوورە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان