بازگەی باوە مەحمود بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بازگەی باوە مەحمود لەنێوان قەزای کەلار و خانەقین بەڕووی شۆفێری بارهەڵگردا داخرابوو بووەهۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی بازرگانی، بڕیارە ئەمڕۆ بە لێکتێگەشتن و هەماهەنگی بازگەکە بکرێتەوە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بڵاویکردەوە “ئەمڕۆ بڕیاری کردنەوەی بازگەی باوە مەحمود دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە و بازگەکە بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا دەکرێتەوە”.

لای خۆیەوە سروە محەمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “لەپێناو کردنەوەی بازگەکە بەڕووی شۆفێران و بازرگاناندا چەندینجار پەیوەندییان بە بەرپرسانی حکومی و دەستەی دەروازە سنوورییەکانەوە کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داواکاریی شۆفێرانی بارهەڵگرییان بە بەرپرسانی حکومەت گەیاندووە کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ راگرتنی هاتوچۆی بازرگانی لە بازگەکە لەنێوان شارەکانی هەرێم و ناوەڕاستی عیراق، دڵنیاییان پێداون لە کردنەوەی بازگەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان