مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى به‌رگریی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ى توند له ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت، ئابوورى ئێران به ته‌واوى له‌ناو ده‌به‌ین و كارگه‌كانیان خاپووردهكهین.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند |هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌مان دیسانەوە هێرشی کردووەتە سەر کارگە گەورەکانی پۆڵا لە ئێران”.
باسى له‌وه‌شكردووه “لەگەڵ ئامانجە ستراتیژیی و ئەمنیی و ژێرخانی و ئابووریه‌كان، كار بۆ تێكدانى ئابوورى ئێران ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام ده‌یین له هێرشكردن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەم هێرشانە رەنگدانەوەی ڕەوتی ئیسرائیلە بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری”.
ئه‌و قسانه‌ى وه‌زیرى به‌رگریی ئیسرائیل، دواى قسه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دێت كه رایگه‌یاند، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى توندی ماوه.
ع