مه‌ودا میدیا-
له ئه‌مڕۆوه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى دووى هاوڵاتییان و بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش نزیكى دوو هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌شه‌خۆراكى مانگى دوومان به‌ده‌ستگه‌یشتووه و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان كراوه بۆ دابه‌شكردن”.
وتیشى “له ئه‌مڕۆوه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردن، ماددهكانیش، شه‌كر و برنج و رۆن و له‌تكه‌نۆك و دۆشاوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بڕى 1750 دینارى لێ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراقه‌وه دیاریكراوه”.
ع