باج لەسەر چەند بەروبوومێکی خۆراکی هەڵدەگیرێت

مەودا میدیا-

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا، حکومەتی عیراق بڕیاریدا وەرگرتنی باج و گومرک لەسەر هاوردەکردنی هێلکە، مریشک و ئاژەڵی زیندوو رابگرێت.

قوسەی حەتاب، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند “لەسەر بڕیاری عەلی زەیدی، بۆ رێگریی لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک بڕیاریانداوە باج لەسەر چەند بەروبوومێکی خۆراکی هەڵبگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” پێشتر بەهۆی زۆریی بەرهەمی ناوخۆییەوە هاوردەکردنی تەماتە، خەیار و باینجان قەدەغە کرا بوو، بەڵام بۆ لەمەودوا لیژنەکانیان رۆژانە چاودێریی عەلوەکانی بەغدا (جەمیلە، رەشید و زوبەینی) دەکەن بۆ دیاریکردنی کاتی کردنەوەی دەرگای هاوردەکردن”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەستەوەستان نابن بەرانبەر بەرزبوونەوەی نرخەکان و رۆژانە لیستی نرخەکان بڵاودەکەنەوە، ئامانجیشیان دروستکردنی هاوسەنگییە لەنێوان جووتیارانی ناوخۆ و دابینکردنی خۆراک بە نرخێکی گونجاو بۆ هاوڵاتییان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان