سێ تەمەنی نوێ بۆ تۆماری دەنگدەران زیاد کرا

مەودا میدیا-

ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بڕیارێکی نوێی لەبارەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەرکرد و لە 20ی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران هەریەک لە دایکبووانی ساڵانی (2008، 2009، 2010) بۆ ناو بنکەی زانیارییەکانی تۆماری دەنگدەران زیاد دەکرێن.

ئەنجومەنی کۆمیسیاران داوای لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد هەرسی تەمەنەکە لە ئامێرەکانی تۆماری بایۆمەتری تۆمار بکەن و کارتی دەنگدانیان بۆ چاپ بکەن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان