پزیشكیان: ئێران بەدوای شەڕەوە نییە

مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمەریکا و هەڕەشەکانی ترەمپ ئاشکرایکرد ناسەقامگیریی و نائارامی لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندیی هیچ وڵاتێکدا نییە.

مه‌سعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “وڵاته‌كه‌ی بەدوای شەڕدا ناگه‌ڕێت، بەڵام وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی دەستدرێژکاران ده‌داته‌وه‌، ئەم پەیامەیان بە جیهان داوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەرگیز ئێران لە بەرانبەر دەستدرێژیکاراندا بە هێمنی نامێنێتەوە و وەڵامێکی تووندی دەبێت، بۆیە ناسەقامگیریی ناوچەکە لەبەرژەوەندیی هیچ وڵاتێکدا نییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان