مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد بەرپرسانی ئێران بە واشنتۆنیان ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەن رێگە بە هەناردەکردنی نەوت و گاز لە گەرووی هورمز بە رێژەیەکی زۆر بدەن، بەڵام ئەوان متمانەیان پێناکەن.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند”ئێران لەژێر فشارێکی گەورەدایە و دەیەوێت ئەم دۆخە کۆتایی پێبهێنێت، بەڵام هێشتا لە ناوەراستی جەنگەکەدان و ململانییەکان تەواو نەبوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چاوەڕوان دەکەن رێڕەوی نەوت و گاز بۆ ئاستی پێش دەستپێکردنی جەنگ بگەڕێتەوە، ئێرانییەکان بەڵێنیانداوە، بەڵام ئەمەریکا تاوەکو دڵنیا نەبێتەوە متمانە بەم بەڵێنە ناکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا سەرقاڵی دارشتنی پلانێکە بۆ گەرەنتیکردنی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، دەبێت ئێران پابەند بێت بە بەڵێنەکەیی کەشتییە بازرگانییەکان نەکاتە ئامانج”.
ب ح