مه‌ودا میدیا-
كۆمپانیاى دانه‌غاز ده‌ست ده‌كات به چاككردن و سیانه‌كردن له یه‌كه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باو به‌هۆیه‌وه كاره‌باى رووناكى كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانی چاککردنەوە و سیانەکردن لە یەکەکانی بەرهەمهێنان، لە سبه‌ینێ هه‌ینى، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەڕێژەی %50 کەم دەکاتەوە.
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى دانه‌غاز ماوه‌ى مانگێك ده‌خایه‌نێت و به‌هۆیه‌وه كاره‌با رووناكى له‌سه‌ر هاوڵاتییان ده‌بڕدرێت و ده‌بێت موه‌لیده هه‌ڵبكرێت و پاره‌ى موه‌لیده له‌سه‌ر هاوڵاتییان بارگرانیی دروست بكات.
له ساڵى رابردووه‌كه كه پرۆژه‌ى رووناكى خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن، به‌هۆیه‌وه چه‌ندانجار كێشه له كاره‌باى رووناكى دروستبووه و هاوڵاتییان له پاڵ گرانى كاره‌باى رووناكى، پاره‌ى موه‌لیده‌شیان داوه.
ع