دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشانی هیمۆفیلیا دابین دەکرێت

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/16، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بە مەبەستی گەیاندنی داواکاریی ئەو کەسانەی کێشەی خوێنیان هەیە سەردانی وەزارەتی تەندروستی عیراقی کردووە.

سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند “رەزامەندی ( د.ساڵح مەهدی حەسناوی )بۆ هاوکاریکردنی نەخۆشەکان وەرگرتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزارەتی تەندروستی عیراق لەسەر داواکارییەکەی ئەوان هەڵدەستێت بە دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ ( 300) نەخۆشی ( هیمۆفیلیا ) ئەوانەی کەوا کێشەی خوێنیان هەیە لە پارێزگای سلێمانی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان