بودجەی ساڵی داهاتووى عیراق ئامادە دەکرێت

مەودا میدیا-

سەرۆکى لیژنەی دارایی پەرلەمانى عیراق ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت بودجەی ساڵی داهاتوو لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “بودجەی ساڵی داهاتوو بە نزیکەی 200 تریلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، بەسەر سێکتەرە جیاوازەکاندا دابەشکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نزیکەی 50 تریلیۆن دینار لە بودجەکە بۆ بەرنامەکان و پڕۆژەکا بە شێوەیەکی تاقیکاری بەسەر وەزارەتی کارەبا و هەردوو پارێزگای سەلاحەدین و دیوانییەدا جێبەجێ دەکرێت”.

لای خۆیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند ” پەسەندکردنى بودجە هەنگاوێکی گرنگە و پێشبینی دەکرێت لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ رەوانەی پەرلەمان بکرێت تاوەکو لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی داراییدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان