مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پەیامەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد داوای ئاگربەستیان لە ترەمپ نەکردووە و لێدوانەکانی دوورن لە راستییەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “تەندروستیی موجتەبا خامنەیی زۆر باشە و دەرکەوتنیشی لە بەردەم رای گشتیدا تەنها پەیوەندی بە بارودۆخی جەنگەوە هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ لەمەودوا هیچ کەسێک لە جیهاندا ناتوانێت متمانە بە دیبلۆماسییەتی ئەمەریکا بکات، چونکە واشنتن دیپلۆماسییەت و دانووستان بۆ زەمینەسازیی سەپاندنی داواکارییەکانی یان بەکارهێنانی هێز بەکاردەهێنێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “تاران بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە بەرگریی لە وڵاتەکەی بکات بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جەنگێک کە بە هاندانی ئیسرائیل دژی ئێران هەڵبگیرسێت”.
ب ح