مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراىی با لەسەرخۆ (5-10) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی گەرمای دوێنێ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراىی با مامناوەند (10-20) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:40 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:30 پلەی سیلیزی
ب ح