سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان دەکات و هیوای سەلامەتی و کامەرانییان بۆ دەخوازێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “لەکاتێکدا پێشوازی لەم جەژنە پیرۆزە دەکەن، ناوچەکە لەبەردەم ئاڵنگاری و پێشهاتی سەختدایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەرکی هەموو لایەکە هەوڵەکان یەکبخەین و بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی وڵاتەکەمان تاوەکو نەهێڵین گەلەکەمان ببێتە قوربانی ململانێکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان