ئەم منداڵانە بەشەخۆراکیان پێنادرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی بەشەخۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویکرەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگاکە دەکاتەوە کە گۆڕانکاریی لە پسووڵەی خۆراکدا کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی بەشەخۆراک لە هەڵەبجە رایگەیاند “منداڵانی خوار یەک ساڵ هەرچەند ناوەکەیان زیاد کرابێت لە فۆڕمی ئەلکترۆنی، بەڵام بەشە خۆراک و ئاردیان پێنادرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو خێزانانەی کە داواکاریی زیادکردنی منداڵیان پێشکەش کردوون ئاگادار دەکەنەوە کەوا بەشەخۆراکیان بۆ بەستراوە لەم مانگەوە بەمەرجێک تەمەنی منداڵەکە ساڵێکی تێپەڕاندبێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەپڵیکەیشنی پسووڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک، بۆ پرۆسەی جیابوونەوە (تەڵاق) کاراکراوە و هاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەی جیاکردنەوەی بەشەخۆراک دوای (تەڵاق) لە رێگەی ئەپەکەوە ئەنجام بدەن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان