مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵى ئه‌وه‌ى دا ئێران گه‌رووى هورمزى له ده‌ستداوه، ده‌شڵێت، رۆژانه نه‌وتێكى زۆر ده‌گوازینه‌وه.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا وتى “ئێران توانای کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمزی لەدەستداوە، پێشتر ئێران رۆژانه نه‌وتێكى زۆرى له‌وێوه هه‌نارده ده‌كرد، ئێستا ناتوانێت”.
وتیشى “ئێران رۆژانە نزیکەی 14 ملیۆن بەرمیل نەوتی له گه‌رووى هورمزه‌وه هەناردە دەکرد”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رێگەی نەدا ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و لە پشت پەردەی هەزاران موشەک و درۆنەوە بیپارێزێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “گه‌رووه‌كه له‌ژێر ده‌ستى ئه‌مه‌ریكایه و هه‌ر كه‌شتییه‌ك له‌وێوه بڕواتى هى ئێران رێگریی لێ ده‌كرێت”.
ع