وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، زیاتر لە 400 ملیار دیناری قەرزی پێش رووناکی كراوه لەڕێگەی هەڵمەتی داشکاندن.
ئەمڕۆ دووشهممه، زیاتر لە ٪70ی هەموو هاوبەشانی کارەبا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان هیچ قەرزێکی پێش رووناکی لەسەر نییە. قەرزی پێش رووناکی بۆ ئەو هاوبەشانی قەرزییان لەسەر ماوە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێتە قیستی درێژخایەن، وەک پێشووتر بڵاوکرابۆوە.
خشتە: پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی
مانگی ئاب:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 409,486
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 140.91
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 163.64
مانگی ئەیلوول:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 371,373
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 169.95
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 216.79
مانگی تشرینی یەکەم:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 170,239
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 92.27
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 120.18
کۆی گشتی:
ژمارەی هاوبەشانی سوودمەند: 951,098
بڕی لێخۆشبوون (ملیار دینار): 403.13
بڕی کۆکراوە (ملیار دینار): 500.61
داهاتی کۆکراوە، بە داهاتی پڕۆژەی رووناکیشەوە، سوودیان لێوەرگیراوە بۆ پڕکردنەوەی بەشێکی خەرجییەکانی سێکتەری کارەبا کە لەئێستادا بڕەکەی زیاترە لە 350 ملیار دینار لە مانگێکدا.
ع