مەودا میدیا-
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ئاشکرایکرد لێکتێگەیشتنی پێشکەوتوو لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو زیندانییانەی داعش کە خاوەنی رەگەزنامەی تورکین.
ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا رایگەیاند “داعشەکان ژمارەیان 180 کەسە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، تیرۆریستەکان دەگەڕێننەوە وڵاتەکەیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەرگرتنەوەی هاوڵاتییانی تورکیا بەو منداڵانەشی کە لەگەڵیانن، هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی قۆناغی دوای داعش”.
ب ح