ئێران هەڕەشەی راگرتنی دانووستانەکان دەکات

مەودا میدیا-

سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی رابردووی ئەمەریکا بۆ سەر چەند پێگەیەکی هێزەکانی لە کەناراوەکانی وڵاتەکەی هەڕەشەی راگرتنی پرۆسەی دانووستانەکان دەکات.

سوپای پاسداران رایگەیاند “پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئەمەریکاوە پێچەوانەی ماددەی یەکەمی یاداشتی لێکگەیشتنە و دەبێتە هۆی راگرتنی تەواوەتی رێڕەوی دانووستانەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر دەستدرێژییەکی نوێ، ئەگەر ئامانجێکی بێبایەخیش بێت، بە وەڵامێکی کوشندە رووبەڕوو دەبێتەوە و لەمەودوا تووندتر مامەڵە لەگەڵ ئەو کەشتییانە دەکەن کە لە گەرووی هورمز سەرپێچی رێنماییەکانیان دەکەن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا پێگەکانی سوپای پاسدارانیان لە دوورگەی قشم، بۆردومان کرد ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشە درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر تانکەرە نەوتییەکانی ئێڤەر لۆڤلی و کیکۆ، کە بەهۆی گۆڕینی رێڕەوی دەریاییەوە لەلایەن پاسدارانەوە کرایەئامانج.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان