شێروان شێروانی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

مەودا میدیا-

برایەکی شێروان شێروانی ئاشکرایکرد دوابەدوای هەوڵی دڵسۆزانەی هەموو لایەک، بەتایبەت وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و چەندین بەرپرسی وەزارەت، و بەرێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، و چەند بەرێزێکی دەستە بۆ چارەسەر و بەدەمەوە هاتنی مافە یاساییەکانی شێروان شێروانی و لە سەردانیاندا بۆ لای کە داوای کۆتایهێنان بە مانگرتنیان دەکرد.

بارزان شێروانی، برای رۆژنامەنووسی زیندانیکراو شێروان شێروانی بە مەودا میدیای راگەیاند “چاویان لەوەیە لایەنە پەیوەندارەکان، جەژنی قوربان بە دەرفەت بزانن، بۆ شادبوونەوەی شێروان بە باوەشی خێزان و کەسوکاری و هاوڕێکانی، وە هەروەها سوپاسی بۆ هەموو ئەو کەسایەتی و ئازیزانەی کە مۆمێکیان هەڵکرد، بۆ رووناکی لە تاریکدا، چ بە خۆپیشاندان، یان پۆست و کۆمێنتێکی فەیسبوک، شێروانیان بە تەنها جێنەهێشت و دەنگیان هەڵبڕی بۆ چارەسەری بوونی داواکانی شێروانی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شێروان شێروانی لەمڕۆوە، لە رۆژی 23 هەمینی مانگرتنی، لەسەر داواکاریی هەموو ئەم لایانە و بەڵێنی بەرپرسان و بۆ رەواندنەوەی نائارامی دڵی خەڵکی، بڕیاری کۆتاییهێنانی بە مانگرتن دا، بەڵام دەستبەرداریی مافە یاسایەکانی نابێت، چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان