مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایەكی كەشناسی تا رۆژی 12ی ئەم مانگە بارانبارینی ناوبەناو بەردەوام دەبێت و شەپۆلێكی سەرمای بەهێزیش روو لە هەرێم دەكات.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” ئەم بارانبارینەی ئێستا تا 12ی ئەم مانگە ناوبەناو لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت”.
وتیشی”بارانبارینەكە هەندێك كات بەخوڕ دەبێت لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەبروسكە و هەندێك كاتیش تەرزە دەبارێت و مەترسی درووستبوونی لافاویش هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”بەپێی خوێندنەوەی ئەوان بۆ كەشوهەوا شەپۆلێكی سەرمای لاواز بۆ ناوچەكە بەڕێوەیە، بەڵام دواتر دەگۆڕێت بۆ سەرمای بەهێز و بەفربارینیشی بەدوادا دێت”.
ئ پ