بەدەل بەرواری: بەرپرسانی هەرێم بەشی 500 ساڵ پارەیان کۆکردووەتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد دەیان ساڵە بە چەندین شێواز داهاتی کوردستان تاڵان دەکەن و سەدان کۆمپانیایان بۆ خۆیان و نەوەکانیان دامەزراندووە.

بەدەل عەبدولباقی ئەبوبەکر بەرواری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “دەسەڵاتدارانی هەرێم لەسەر حسابی خەڵک خۆیان و نەوەکانیان بوون بە ملیاردێر، لە بەرانبەردا تائێستا هیچ هەنگاوێکیان لەپێناو ژیان و گوزەرانی خەڵک نەناوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرپرسانی هەرێم لە ساڵی 1992، تاوەکو ئێستا جگە لە ساڵانی 2011 و 2012 هیچ ساڵێک نییە کیشە بۆ ژیانی خەڵک دروست نەکەن، ئەوان تەنها لە خەمی پارە و بازرگانی خۆیاندا بوون نەک خەڵک و خاک، بۆ هەر داواکارییەکی هاوڵاتییان دەڵین بڕۆن داوا لە بەغدا بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “دوای گۆڕانکارییەکان لە بەغدا و هەندێک لە دەسەڵاتەکان کەوتوونەتە دەست حکومەتی عیراق، لەئێستادا لە وەڵامی ناڕەزایەتیی خەڵک دەڵین بڕۆ داوای (مووچە، نەوت و بەنزین ، غاز و کارەبا) لە بەغدا بکەن، لە کاتێکدا خۆیان و نەوەکانیان تاوەکو 500 ساڵی تر پارەیان کۆکردووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان