مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى ئاڵتوون به‌رزبووه‌وه، به‌ڵام دواى چه‌ند كاتژمێرێك جارێكى تر دابه‌زینى تۆماركرد.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له 4047 دۆلاره‌وه بۆ 4081 دۆلار به‌رزبووه‌وه، دواتر دابه‌زینى تۆماركرد بۆ 4019 دۆلار.
له ماوه‌ى چوار هه‌فته‌ى رابردوو، نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ له نێوان 4000 هه‌زار بۆ 4100 دۆلاره و هیچ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاو و دابه‌زینێكى به‌خۆیه‌وه نه‌بینووه.
به‌ڕاى شاره‌زایانى ئابوورى، ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌هۆى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، هۆكارى ئه‌و چه‌قبه‌ستوویه‌ى نرخى زێڕه.
پێش ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، له مانگى شوباتى ئه‌مساڵ، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ گه‌یشته 5595 دۆلار و دواتر دابه‌زینى تۆماركرد و له‌و كاته‌وه هه‌زار و 500 دۆلار دابه‌زیوه.
ع