مهودا میدیا-
بانكی ناوەندیی عیراق دڵنیایی دەدات لەوەی یەدەگی دراوی عیراق لە ئاستێكی ئارامە، بە جۆرێک یەدەگی ئێستا بەشی 12مانگی هاوردەکردن دەکات.
ئەنجومەنی کارگێڕیی بانکی ناوەندیی عیراق، ئەمڕۆ یەكشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و دارایی عیراق و مەترسییە پێشبینیكراوەكان بەهۆی ئاڵۆزی و گرژییەكانی ناوچەكە.
بهپێى راگهیهندراوێكى ئهنجومهنهكه :یەدەگی پارە لە ئاستێكی زۆر باشدایە و بانكەكە توانای تەواوی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر شۆكێكی ئابوورى”.
باس لهوهشكراوه “بانکی ناوەندی خاوەنی یەدەگێکی دراوی زۆر باش و “ئاستێکی ئارامە” بە جۆرێک کە یەدەگی ئێستا بەشی 12مانگی هاوردەکردن و مووچه دهكات”.
ع