روونکردنەوە لەسەر جیاکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دەدرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایکرد وەک ئاشکرایە لە ئێستادا قۆناغی جیاکردنەوەی فۆڕمی خۆراک لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق چالاکە، بەڵام بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو هاوسەرگیریان کردووە و فۆڕمی خۆراکی تایبەت بە خۆیان نییە پێویستە چاوەڕێ بن تاوەکو خزمەتگوزاری گواستنەوە ئەکرێتەوە.

مەریوان هادی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجەبە مەودا میدیای راگەیاند “لە ئێستادا تەنها قۆناغی یەکەم کارایە واتە ئەتوانن کوڕ داواکارایی جیاکردنەوە پێشکەش بکەن و ئەگەر مناڵیشیان هەبوو ئەتوان دواتر لەسەر ئەو فۆڕمە نوێیە تۆماری بکەن یان ئەگەر مناڵەکانیان لەسەر ماڵی باوکیان تۆمار کردبێ ئەتوانن جیابکەنەوە وەک ئەوەی خۆیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ زیادکردنی ژنان یان دایکی منداڵ پێویستە چاوەڕێی کارا بونی خزمەتگوزاریی گواستنەوە بکەن، چونکە فۆڕمی جیاکردنەوە بۆ هاوسەرگیریی نوێ بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت کە ئەوانیش قۆناغی جیاکردووە و گواستنەوەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان