واشنتۆن فشارە ئابووریەکان زیاد دەکات… ئایا تاران دانوستان دەکات؟

مه‌ودا میدیا-

واشنتۆن رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تاران دەگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی ئابووری، بژاردەی سەربازیی بۆ ئێستا لەسەر مێز دەهێڵێتەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدایە بۆ زیادکردنی تێچووی رووبەڕووبوونەوەکە بۆ ئێران و ناچاری بکات ئیمتیاز بدات و بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان.

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، هاوپەیمانەکانی واشنتۆنی ئاگادارکردەوە، وڵاتەکەی بەنیازی هێرشی نوێ نییە، مەگەر ئێران دەستپێشخەری هەنگاوی سەربازیی بکات، ئەولەویەتی ئێستاش فشاری ئابووری دەبێت.

مەکرەم رەباح شرۆڤەکاری سیاسیی به‌ سکای نیوز عەرەبى وتووه‌ “هێشتا بۆچوونێك لەناو ئیدارەی ئەمه‌ریکا پێیان وایە رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەگەری هەیە، لە کاتێکدا رۆبیۆ دەیەوێت دەرفەتێک بدات بە سزاکان بۆ کارکردن و بەکاریان بهێنێت وەک پێشەکییەکی ئابووری ئاگرین کە ببێتە هۆی دابڕانی ئابووری یان دوورخستنەوەی تاران”.

رەباح روونیشیکردەوە “پلانەکە بەتەنها ئێران ناکاتە ئامانج، بەڵکو سەپاندنی سزای لاوەکیشی لەخۆدەگرێت بەسەر ئەو قەوارانەی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، هاوتەریب لەگەڵ وشککردنی سەرچاوەی دارایی بۆ بریکارەکانی لە ناوچەکەدا”.

بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە سزاکان چەقۆیەکی سیحراوی نین و کاریگەرییەکانیان کاتێکی دەوێت، بە یەک چارەسەر لە نێوان چەندین چارەسەردا دەزانێت، لەکاتێکدا بژاردەی سەربازیی لە قۆناغێکی دواتردا وەک ئەگەرێک دەمێنێتەوە.

لای خۆیەوە تۆم هارب بەڕێوەبەری هاوپەیمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمه‌ریکا بۆ دیموکراسی، کاتی فشارە ئابوورییەکانی بەستەوە بە حیساباتەکانی دەوروبەری هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی ئەمەریکا.

وتیشى “ترەمپ نایەوێت لە هەفتەکانی کۆتایی پێش هەڵبژاردنەکاندا بەشداری شەڕی ئاشکرا بکات، هەر بۆیە واشنتۆن پێویستی بە گەمارۆ ئابوورییە بەرفراوانەکان هەیە کە رێگەی پێبدات بەبێ ئەوەی پەنا بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی تەواو ببات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان