پەرلەمانتارێک پلانی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد لایەنە سیاسییەکانی عیراق سەبارەت بە نرخی دینار، بە تایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی، هەموویان ئاگادار بوون، رازی بوون، ئەوەی دەکرێت تەنها بۆ چاوبەستکردنی رای گشتیە کە گوایە ناڕازین، ئەگینا بابەتەکە لێبوەتەوە .

کاوە شێخ عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “بۆ چارەسەرکردنی کورت هێنانی بودجە لەگەڵ ئەوەی بودجەیان گەورەتر کردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو، بیریان لە سێ رێگە کردووەتەوە کە هەرسێ رێگەکەیان لە زیانی مووچە خۆر بووە، بەڵام کامەیان کە شاراوە تر بووە، ئەوەیان هەڵبژاردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستبوو لەبری دەست بردن بۆ ئەو سێ رێگە کە زیانی هاوڵاتییانە دەستیان ببردایە بۆ بچووککردنەوەی بودجە و بە تایبەت کەمکردنەوەی بودجەی سیادی کە زیانی گەورەی بە هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییانی عیراق بە گشتیی گەیاندووە، دەبوو رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازیی بوایە”.

ئەوەشی خستەروو ” ئەو سێ رێگە کە بیریان لێ کردووەتەوە بریتین لە:

یەکەم: مووچەی 45 رۆژ جارێک، یان کەمکردنەوەی مووچە ، کە یاسا رێگەی بە هیچیان نەداوە، یان دابەزاندنی دینار و بڕینی مووچە بەو شێوەیە کە شاراوە بێت.)

دووەم: بودجەی هەرێمی کوردستان، لە 14.14%وە بۆ 67 .12%وە بۆ 6.1%، لەبەرئەوەی بودجەکە زۆربەی مووچەیە بەدابەزاندنی دینار نزیک دەبێتەوە لە 5.5%.

سێیەم: بودجەی وەبەرهێنان، تەنها (99 ملیار دینار) بۆ پڕۆژە کە ستەمێکی گەورەیە لە پشکەکە و بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتر لە 75% کەمترە بە نووسین.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان