مهودا میدیا-
سەلام عومەر، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند “نەوتەکەی بەغدا سێ بۆ چوار رۆژی تر دەگاتە سلێمانی و 100 لیتر نەوت واتا نیو بەرمیل دەدرێت بە هاوڵاتییان و 32 بۆ 33 هەزار دینار”.
ئاماژەی بەوەشکرد “نەوتەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشدەکرێت و دواتریش لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی لە مەڵبەندی 8ەوە دەستپێدەکات، چونکە ساڵی رابردوو دابەشکردنی نەوت لەو مەڵبەندە تەواو بوو”.
پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاریدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپیی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام بەشی لە 18٪ـی دانیشتووانی هەرێم دەکات.
بەپێی وتەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا بڕیارە دوای ماوەیەکی تر 200 ملیۆن لیتری تریش رەوانەی هەرێم بکات، چونکە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی 250 ملیۆن لیتر نەوت هەیە.
ع